لە پردێ کەسێک کوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون

16-07-2021
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
نیشانەکردن رووداوی کوشتن
A+ A-

رووداو-کەرکووک

لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە گوندی قەرەبەگی پردێ، تەقە لە سێ جووتیار کراوە کە سەرقاڵی گواستنەوەی مریشک بوونە لە پەلەوەرخانەیەک و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و دووانی دیکەش بریندار بوون.
 
رووداوەکە کاژێر 00:30 خولەکی 16-7-2021 روویداوە. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پردێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو سێ جوتیارە کە پێشتر کێشەیان لەگەڵ چەند کەسێک هەبووە سەرقاڵی گواستنەوەی مریشک بوونە لە پەلەوەرخانەیەکەوە بۆ کەرکووک و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکاری تەقە کردنەکە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە و ئێستا ھێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن".
 
سەرچاوەکە لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئەو کەسانەی تەقەیان لێکراوە، سەرچاوەکەی پۆلیس گوتی: "هەر سێ کەسەکە بە سەختی بریندار بوون، بەڵام یەکێکیان نەگەیشتە نەخۆشخانە و گیانی لەدەستدا، تەقەکەرەکانیش ناسراون و بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە".
 
گوندی قەرەدەرە بەدووری 35 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری کەرکووک و سەر بەشارۆچکەی پردێیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 کەمپی شاریا لە پارێزگای دهۆک. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

نەتەوە یەکگرتووەکان: 85٪ـی پەنابەر و ئاوارەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان دەژین

ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) لە راپۆرتی مانگی کانوونی یەکەمی 2024ـدا دەڵێت، 286 هەزار و 171 پەنابەر یان ئاوارە لە هەرێمی کوردستان دەژین. هەروەها، جیا لەوان 85 هەزار و 142 خێزانی پەنابەر لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە؛ ئەمەش 85٪ـی هەموو پەنابەرانی عێراق پێکدەهێنێت.