رووداو-سۆران
شه‌وانی سێشه‌ممه‌ی مانگی ره‌مه‌زان له سۆران فێستیڤاڵی لاوك و حه‌یران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌لوپه‌لی فۆلكلۆری نمایش ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئەو بۆشاییە هونهرییەی كه لەمانگی ره‌مه‌زان دروست دەبێت پڕ ببێته‌وه و خه‌ڵكی گوێ لە لاوك و حه‌یران بگرن.
ئه‌و حه‌یرانه‌ی به تۆنێكی به‌رز ده‌گوترێت جۆره‌كه‌ی سه‌ر چیاییه. هونه‌رێك کە هه‌میشه ده‌ماو ده‌می پێده‌كرێت. یەکێک لەو حەیرانبێژانە کە ناوی سۆران قهڵادزهییە لەوبارەوە دەڵێت: "من حه‌یرانم له باب و باپیرانه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه‌و یه‌كێكم لەو كه‌سانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌م هه‌میشه له نێو كورده‌واریدا هەبێت و به‌رده‌وامیش ده‌بم له‌سه‌ری و منیش راده‌ستی كوڕهكانمی ده‌كه‌م".
لە فێستیڤاڵەکەدا بایه‌خ به لاوك و حه‌یران و ئاوازه فۆلكلۆرییه كوردییه‌كان ده‌درێت و هونه‌ره‌كه بۆ خه‌ڵكی روون ده‌كه‌نه‌وه. هاشم شێروانی، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی پاركی گوڵان کە فێستیڤاڵەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت دەڵێت: "له‌م مانگه‌دا ته‌واوی كار و چالاكییه هونه‌رییه‌كان په‌كیان ده‌كه‌وێت ویستمان ئه‌م كه‌لێنه له سۆران پڕ بكه‌ینه‌وه‌و خه‌ڵكی كه له رۆژدا به رۆژوون شه‌و بتوانن هەندێک ده‌روونیان ئارام بێته‌وه".



