لە دوو هەفتەدا 43 کۆڵبەری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون

16-03-2024
فواد حەقیقی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە چەند رۆژی رابردوودا 4 کۆڵبەری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون. کۆڵبەرێکیش دوای چەند رۆژێک لە برینداربوونی گیانی لەدەستدا.
 
لە دوو هەفتەدا لانیکەم 48 کۆڵبەر بریندار یان گیانیان لەدەستداوە. 
 
شەوی 14.03.2024 لە ناوچەی سنووری نەوسوود سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان 3 کۆڵبەر بریندار بوون. ئەو کۆڵبەرانە خەڵکی شاری سەردەشت سەر بە پارێزگای ورمێن، بەڵام بۆ کۆڵبەری چووبوونە ناوچە سنوورییەکانی شاری پاوە.
 
رۆژی هەینیش لە سنووری نەوسوود هێزی پاسەوانی سنووری ئێران تەقەی لە کۆڵبەران کرد و کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بریندار بوو.
 
هاوکات هەر رۆژی هەینی، عەتا حوسێنی، کۆڵبەری خەڵکی پاوە، کە 10 رۆژ لەمەوبەر بریندار ببوو، گیانی لەدەستدا. عەتا لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود تەقەی لێکرابوو و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەیەکی کرماشان لەژێر چاودێریی چڕدا بوو. لە لایەکی دیکەوە کۆڵبەرێکیش بە ناوی رەحیم محەممەدزادە ماوەی 3 رۆژە لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بێسەروشوێنە.
 
رەحیم محەممەدزادە، خەڵکی شارۆچکەی رەبەت، لەگەڵ ژمارەیەک کۆڵبەری دیکە چووەتە ناوچە سنوورییەکانی بانە، بەڵام بەگوتەی کەسوکارەکەی، هاوڕێکانی گەڕاونەتەوە و ئەو هێشتا نەگەڕاوەتەوە.
 
بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، لە دوو هەفتەی رابردوودا 5 کۆڵبەر لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران گیانیان لەدەستداوە و 43 کۆڵبەری دیکەش بەهۆی تەقەکردن لێیان، کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی، رووداوی هاتووچۆ، تەقینەوەی مین پێیاندا بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان.

نێچیرڤان بارزانی داوا لە وڵاتانی زلهێز دەکات مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا و سەرۆک ئەرکانی بەریتانیا و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق و سووریا کۆبووەوە.