گالەری


رووداو دیجیتاڵ 

15-09-2024، بەرامبەر بە 12ـی رەبیعی یەکەم بەپێی رۆژژمێری کۆچی، رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە، بەو بۆنەیەوە لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان رێوڕەسم و فێستیڤاڵی ئایینیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون. رێوڕەسمە گەورەکەش لە شاری قەڵا و منارە بوو. 
 
وەکو نەریتی ساڵانە، هاونیشتمانییانی هەولێر بۆ یادکردنەوەی ئەو رۆژە لەبەردەم قەڵا و بازاڕی هەولێر کۆبوونەوە، بە بەخشینی شیرینی و گوتنەوەی سروودی ئایینی رۆژەکەیان بەڕێکرد. 
 
رێوڕەسمە جەماوەرییەکە بەیانیی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، هەر لە رێوەڕەسمەکەدا، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکێشکرد و رایگەیاند، ''کوردستان و هەولێر بەتایبەتی، شوێنی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەکانە.''