رووداو دیجیتاڵ
کۆنسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتەکەیان لەم کاتەدا، دەرفەتێکی گەورەیە بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندیی بازرگانی و پێکەوە کارکردنی ئابووری.
سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ بەریتانیا هاوکاتە لەگەڵ ئەنجامدانی ژمارەییەک گۆڕانکاری لە پۆستەکانی حکومەتی بەریتانیادا و دەستنیشانکردنی کەسێکی نوێ بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە.
رۆژی چوارشەممە بۆریس جۆنسن، لیز ترەسی لە شوێنی دۆمێنیک راپ، بە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دەستنشانکرد.
لیز ترەس پێشتر لە دووکاتی جیاوازدا وەزیری بازرگانی و وەزیری گەنجینەی بەریتانیا بووە.
کۆنسوڵخانەی بەریتانیا دەڵێت، لیز ترەس، وەزیری نوێی دەرەوەی وڵاتەکەیان لە ماوەی رابردوودا لە نزیکەوە کاری لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان لەگەل لایەنە نێودەوڵەتییەکاندا کردووە.
کۆنسوڵخانەی بەریتانیا هەروەها دەڵێت: "بەو هۆیەوە، سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەو وڵاتە لە کاتێکی وەکو ئێستا دەرفەتێکی گەورەیە بۆ تاوتوێکردنی ئەو بابەتانە".
ئێوارهى رۆژی چوارشهممه 2021/9/15 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان گەیشتە لهندهن و لهگهڵ بێن واڵێس وهزيرى بهرگريى بهريتانيا كۆبووهوه. رۆژی هەینیش لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کۆدەبێتەوە.

