هەموو شتێک لەبارەی ئاگرەکەی چیای گۆیژە

15-09-2020
هۆرڤان رەفعەت
ئاگرەکەی چیای گۆیژە
ئاگرەکەی چیای گۆیژە
نیشانەکردن چیای گۆیژە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاگری چیای گۆیژە لە سەرەتای ئەم مانگەدا بووە هۆی سووتانی 20 هەزار داری چیاکە، لەو ژمارەیە نۆ هەزار داریان بە یەکجاری سووتاون و جارێکی دیکە ناژێنەوە. ئاگرەکە چوار بۆ پێنج کاژێر بەردەوام بوو، 11 بنکەی بەرگریی شارستانی لە سلێمانی و دەرەوەی سلێمانییەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بوون، بەڵام بەهۆی خێرایی باوە کە ئەو شەوە 50 کیلۆمەتر بوو لە کاژێرێکدا، نەتوانرا بە زوویی کۆنترۆڵ بکرێت.
 
درەنگ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەش، مەترسیی لەسەر بەشێک لە دانیشتووانی چەند یەکەیەکی نیشتەجێبوون دروستکردبوو کە نزیکبوون لە ئاگرەکە و ناچاربوون ماڵەکانیان جێبهێڵن، بەرگریی شارستانیی سلێمانی دەڵێت، سەرچاوەی ئاگرەکە پاشماوەی ئاگری گەشتیاران بووە لەسەر چیاکە، سکاڵا تۆمارکراوە و داوای بەسزاگەیاندنی ئەو کەسانە دەکرێت کە کەمتەرخەمبوون و بوونە هۆی سووتانی چیاکە، بەڵام هیچ کەس دەستگیرنەکراوە.
 
هۆرڤان رەفعەت، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی سپێشەڵ راپۆرتێکی لەبارەی سووتانی چیای گۆیژە ئامادەکردووە، بە وردی لە هەموو لایەنێکی رووداوەکەی کۆڵیوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.