گالەری

15-09-2019
20 Photos
محەممەد شوانی

رووداو - هەولێر 

ژمارەیەک لە هونەرمەندانی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 15-9-2019 لە خانەی بەساڵاچووانی هەولێر سەردانی هونەرمەند عومەر چاوشینیان کرد.
 
سەردانی ئەو ژمارە هونەرمەندەی شاری سلێمانی لەدوای ئەو بانگەوازەی هونەرمەند ئەحمەد جۆڵا دێت کە لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بۆ هونەرمەندانی بڵاوکردەوە و، تێیدا داوای لە هونەرمەندان کردبوو وەکو وەفایەک بۆ خۆی و کارە هونەرییەکانی بە یەکەوە لە خانەی بەساڵاچووانی شاری هەولێر، سەردانی عومەر چاوشین بکەن.
 
خاتوو ئەڵماس، خوشکی هونەرمەند عومەر چاوشین، یەکێکە لە هاوسەفەرانی ئەو هونەرمەندانە، لە لێدوانێکدا بۆ رووداو داوایەک لە سەرۆک بارزانی دەکات و دەڵێت: "هونەرمەند عومەر چاوشین شوققەیەکی هەبوو، کەس نازانێت ئەو شوققەیان چۆن لە دەست کردووەتەوە، داوا لە کاک مەسعود دەکەم ئەو شوققەیەی بۆ بگەڕێننەوە".
 
خوشکی هونەرمەند عومەر چاوشین لەبارەی براکەیەوە گوتی: "عومەر چاوشین هونەرمەندێکی گەورەیە، کاتێک ئەو رۆڵی ئافرەتی لە شانۆدا بینیوە و ئەو رۆڵەی پڕکردووەتەوە کەس نەیتوانیوە بچێتە سەر شانۆ، ئێستاش نابێت لەبیری بکەن، ئەو لێی قەوماوە و مێشکی لەدەستداوە، لە خەڵوەتی پیرانە".