رووداو دیجیتاڵ
لە بەردەڕەش "بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە" مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ پووری خۆی کوشت.
رۆژی پێنجشەممە، 15ـی ئابی 2024، عەمید سەعدی بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 5:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ بە ناوی (ع. م.) بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پوورەکەی کوشتووە."
ئەو ژنەی کوژراوە ناوی (س. ع.)ـە و تەمەنی 35 ساڵە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش دەڵێت، لەدوای رووداوەکە تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و پەڕەی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.
هاوکات، دەشڵێت، دادوەر بە مادەی 406ـی سزادانی عێراقی فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ بکوژەکە دەرکرد و "لە ماوەیەکی کورتدا بکوژەکە دەستبەسەر کرا."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ