رووداو- سلێمانی
حیزبی ئایندەی کوردستان بە سەرۆكایەتی قادر عەزیز پەیوەندی بە یەكێتی نیشتمانەوە كوردستانەوە كرد و لیژنەیەك بۆ چۆنێتی پەیوەندییكردنەكەش پێكهێنرا.
لە كۆبوونەوەی رۆژی 15-7-2016ی سەرکردایەتی حیزبی ئایندە لە سلێمانی، بڕیاردرا پەیوەندی بە یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە بكەن.
پەیوەندیكردنی حیزبی ئایندەی كوردستان بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەكاتێكدایە رۆژی پێنجشەممە 14-7-2016 حاكم قادر، كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی سەردانی قادر عەزیزی كرد.
حیزبی ئایندەی كوردستان لەلایەن قادر عەزیز سەرۆكایەتی دەكرێت، پێشتر بەناوی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە كاری سیاسییان دەكرد، بەڵام لە كۆتایی ساڵی 2009 بەهۆی ناكۆكی نێوخۆییانەوە جیابوونەوەیان تێكەوت و سەرەنجام دادگا نێوی "زەحمەتكێشان"ی دایە باڵەکەی دیكەی ئەو حیزبە كە لەلایەن بەڵێن عەبدوڵڵا و سەعد خالیدەوە سەرۆكایەتی دەكرا.
قادر عەزیز لە ساڵی 2012 حیزبی ئایندەی راگەیاند، بەڵام كورسی لە پەرلەمانی كوردستاندا نییە و لە حكومەتیشدا پۆستی نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ