کچە رۆژنامەڤانێک لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد

15-04-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەڤین سەلاحەدین رواندزی، رۆژنامەڤان و پێشکێشکار لە رادیۆی نەورۆز لە شاری هەولێر، ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
 
نەهرۆ عوسمان، جێگری بەڕێوەبەری رادیۆی نەورۆز بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەڤین، سەرەڕای ئەوەی خاوەن پێداویستیی تایبەت بوو، پێشکێشکارێکی زۆر بەتوانا و زیرەک بوو، نەخۆشییەکەشی هەر بەهۆی ئەوەوە بوو کە خاوەن پێداویستیی تایبەت بوو."
 
جێگری بەڕێوەبەری رادیۆی نەورۆز ئاماژەی بەوەش کرد، "دوای ئەوەی نەخۆشییەکەی لەسەری قورس بوو، ماوەیەکی درێژ مۆڵەتمان پێدا و لە ماڵەوە بوو؛ گوتمان هەر کات باش بووی وەرەوە، بەڵام بەداخەوە نەیتوانی بگەڕێتەوە."
 
رادیۆی نەورۆز لە راگەیێندراوێکدا وێڕای سەرەخۆشی، دەڵێت، "ئەڤین سەلاحەدین ماوەیەکی دوورودرێژ لە رادیۆی نەورۆز بەرنامەی جۆراوجۆری پێشکێش دەکرد، دوا بەرنامەی بەناوی (جەژن و ئەڤین) بوو، کە گوێگران بە تاسەوە چاوەڕێی بیستنی دەنگە زوڵاڵەکەی بوون."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو بازاڕەی شارەوانیی کەلار دەڵێت تێکی دەدەن

شارەوانیی کەلار: بازاڕی سەنتەری شار تێکدەدرێ و دووکانداران قەرەبوو دەکرێنەوە

شارەوانیی کەلار 262 دووکانداری بازاڕی سەنتەری شارەکەی ئاگادار کردوونەتەوە، دووکانەکانیان چۆڵبکەن کە بە دووکانی گەنمفرۆشان ناسراون. دووکانداران ناڕازین و دەڵێن، شوێنی نوێ گونجاو نییە بۆ کار. 130 دووکاندار کرێچین و داوا دەکەن بێکار نەکرێن. شارەوانیی کەلار دەڵێت، هیچ دووکاندارێک بێکار ناکرێ و قەرەبوو دەکرێنەوە.