بلینکن داوا لە شاندی عێراق دەکات نەوتى هەرێمى کوردستان هەناردە بکرێتەوە

15-04-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باس لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە شاندەکە کردووە، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.
 
شاندى عێراق بە سەرۆکایەتى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران 15ى نیسان لەگەڵ ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا کۆبووەوە، پەیوەندیى نێوان هەردوو وڵات، دۆخى ناوچەکە، پرسى ئابوورى تاوتوێ کران.
 
دیلان غەفور، سەرۆکى لێژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پەرلەمانى عێراق و ئەندامى شاندەکە، کە بەشداربووە لە کۆبوونەوەکە بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "ئەنتۆنى بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای کرد هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێبکاتەوە؛ ئەوە کاریگەرى لەسەر کارکردنى کۆمپانیاکانى بوارى نەوت دەبێت لە هەرێمى کوردستان و عێراق."

 

 
 
لە 25ى ئادارى 2023وە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە راگیراوە، ئەوەش دوای بڕیارێکی دەستەی نێوبژیوانیی پاریس لەسەر سکاڵایەکی عێراق دژی تورکیا.
 
بەگوێرەى خەڵاندنى كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان – ئەپیکور، بەهۆى راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستانەوە، زیاتر لە 14 ملیار دۆلار زیان بەر خەزێنەى گشتیى عێراق کەوتووە.
 
بەگوێرەى یاسای بودجەى گشتیى عێراق، دەبێت هەرێمى کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى حکومەتى فیدراڵى بکات لە بەرامبەر ناردنى پشکەکەى لە بودجە کە ساڵانە زیاتر لە 16 تریلیۆن دینارە.
 
کێشەى سەرەکى ئەو پرسە شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنەرى نەوتە لە هەرێمى کوردستان، لە یاساکەدا پێوەرەکانى وەزارەتى نەوتى فیدڕاڵ کراوەتە بنەما بۆ خەرجکردنى ئەو شایستانە، کە نزیکەى 7 دۆلارە بۆ یەک بەرمیل، لەکاتێکدا ئەم تێچووە لە هەرێمى کوردستان نزیکەى چوار ئەوەندەیە.
 
دیلان غەفور راگەیاند، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەى بەوەداوە، ئەو پرسەى رادەستى یەکێک لە راوێژکارەکانى کردووە و بۆ چارەسەرى کێشەى راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان دوو رێگەچارە هەن، ئەوانیش هەموارکردنى یاساى بودجەى گشتیى عێراق، یان هەموارکردنى گرێبەستەکانى نەوتى هەرێمى کوردستان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەورۆزی ساڵانی رابردووی ئاکرێ بە کردنەوەی مەشخەڵی ئاگر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

قایمقامی ئاکرێ: ئەم ساڵ جەژنی نەورۆز جیاواز دەبێت و ئاگریش دوای بەربانگ دەکەینەوە

قایمقامی ئاکرێ دەڵێت، "ئامادەکاری بۆ جەژنی نەورۆز دەستیپێکردووە. ئەم ساڵ بەرنامەی جیاوازمان بۆ جەژنی نەورۆز دەبێت." گەشتوگوزاری قەزاکەش دەڵێت، "پێشبینی دەکەین ئەم ساڵ ژمارەی گەشتیاری بیانی لە جەژنی نەورۆز بەرز ببێتەوە."