رووداو - هەولێر
دروستبوونی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان نەك کاریگەری نەکردووەتە سەر جگەرە کێشەکان، بەڵكو خەڵکی لە جاران زیاتر هۆگری بوون، بەڵام وەك جگەرەفرۆشەكان دەڵێن "هاونیشتمانیان داوای جۆری هەرزانتری جگەرە دەكەن".
بە پێی ئەو ئامارە نافەرمییانەی لای بازرگانانی جگەرە هەیە، مانگانە 25 هەزار کارتۆن جگەرە دێتە نێو بازاڕەکانی باشووری کوردستان، بەو پێیەش لە ساڵی 2015 نزیکەی 300 هەزار کارتۆن جگەرە هاوردە کراوە.
جگەرەفرۆشەکان دەڵێن قەیرانی دارایین نەبووەتە هۆی ئەوەی جگەرە کێشەکان واز لە جگەرەکێشان بێنن، بەڵکو جۆری جگەرەکەیان بۆ جگەرەیەکی هەرزانتر گۆڕیوە.



