30 رۆژ دەرفەت دەدرێت بۆ لابردنى پۆستەرەکانى بانگەشەى هەڵبژاردن

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان 30 رۆژى دیاری کردووە بۆ ئەوەى پارت و هاوپەیمانێتی و بەربژێرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پۆستەر و کەرەستەکانى بانگەشە لابدەن، ئەگەرنا لادەبرێن و تێچووەکەیان لێ وەردەگیرێت.
 
جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: لە دواى رۆژی دەنگدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، 30 رۆژ لە بەردەم پارت و هاوپەیمانێتى و بەربژێراندا دەبێت بۆ ئەوەى پۆستەر و کەرەستەکانى دیکەى بانگەشەى هەڵبژاردن لابدەن، ئەگەرنا کۆمیسیۆن رێوشوێنى یاسایی لە دژیان دەگرێتەبەر. 
 
بەگوێرەى مادەى پێنج لە رێکارەکانى بانگەشەى هەڵبژاردنى کۆمیسیۆن، کە ساڵى 2023 پەسندی کردووە، دەبێت بەربژێران و پارتە سیاسییەکان و هاوپەیمانێتییەکان کەرەستەکانى بانگەشە لە ماوەى 30 رۆژ دواى یەکەم رۆژى هەڵبژاردنەوە لابدەن، ئەگەرنا تێچووى لا بردنیان لێ وەردەگیرێت.
 
15ى ئەیلوول دوا رۆژى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانەو 20ى تشرینى یەکەم دەنگدانى گشتییە، بەوپێیە دوا دەرفەت بۆ لادانى پۆستە و کەرەسەتەکانى بانگەشە 20ى تشرینى دووەمە. 
 
جومانە غەلاى گوتى: "ئەگەر لەو 30 رۆژەدا پۆستەرى بانگەشەى بەربژێران و لیستەکان لانەدرێت، شارەوانى پارێزگاکان لایدەبەن و تێچووەکەى لەو بەربژێر و لایەنانە وەردەگرنەوە، کە خۆیان لایان نەبردووە".
 
1191 بەربژێر رکابەرى دەکەن بۆ بەدەستهێنانى 100 کورسی خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بەرەی تورکمانی.

بەرەی تورکمانی: کەسمان بۆ جێگری پارێزگاری کەرکووک بەربژێر نەکردووە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی تشرینی یەکەمی 2024، بەرەی تورکمانی عێراقی یەکگرتوو، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بڕیاری کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان داوە بۆ ئەوەی کەسایەتییەکی تورکمان بۆ پۆستی جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکووک دەستنیشان بکەن.