رووداو - سۆران
لە ھاوینەھەواری گەلی سەکران لە سنووری قەزای چۆمان منداڵێکی چوار ساڵان کە لەگەڵ دایک و باوکی لە کەرکووکەوە بۆ گەشت ھاتبوونە ناوچەکە کەوتووەتە رووبار و ئاو بردوویەتی، بەگوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری چۆمان ''تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە''.
ھونەر کاک ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری چۆمان بە رووداوی راگەیاند "خێزانەکە لە کەرکووکەوە ھاتوونەتە گەلی سەکران و ئەمساڵیش ئاوی رووبارەکە زۆرە و نەک منداڵ کەسی گەورەش ئەگەر مەلەوان نەبێت ئاوی دەیبات".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری چۆمان دەڵێت: "ئەمڕۆ ھەینی 14-6-2019 منداڵێکی چوار ساڵان کەوتووەتە رووباری سەکران و خنکاوە، بەڵام تاوەکو ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی نەیانتوانیووە منداڵە بدۆزنەوە".
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن



