چیرۆکی بەشداریکردنی دوو پێشمەرگەی کریستیان و کوردی ئێزدی لە راپەڕینی دهۆک

14-03-2024
هونەر رەشید
بەشداریکردنی کریستیان و کوردانی ئێزدی لە راپەڕینی دهۆک
بەشداریکردنی کریستیان و کوردانی ئێزدی لە راپەڕینی دهۆک
نیشانەکردن راپەڕینی دهۆک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوو پێشمەرگەی کریستیان و کوردی ئێزدی لەڕێگەی رووداو بۆ یەکەمجار باسی بەشداریکردنیان لە راپەڕینی پارێزگای دهۆکدا دەکەن، راپەڕینێک کە بووە هەوێنی دروستبوونی هەرێمی کوردستان. 
 
کریستیانێکی گوندی کوسەیە سەر بە ناحیەی مانگێشکی دهۆک، بۆ یەکەمجار باسی چیرۆکی راپەڕینی دهۆک دەکات، کە چۆن پێشمەرگە لە بەرەی کوردستانی لەگەڵ کریستیانەکانی نێو دهۆک پلانیان داڕشت و لەڕێگەی شانە نوستووەکانەوە لەگەڵ خەڵکی دهۆک، راپەڕینیان دژی بەعس کرد.
 
خوشابا ئەیوبخان، یەکێک لە کریستیانەکانی بەشدار لە راپەڕینی دهۆک چەکێکی بەدەستەوەیە، کە ماوەی 40 ساڵە، لە سەردەمی بزاڤی دیموکراتیی ئاشووری لە بەرەی کوردستانییەوە تاوەکو ئێستا پاراستوویەتی. خوشابا یەکێک بووە لەو کەسانەی رۆڵی هەبووە لەوەی کریستیانەکانی دهۆک لە راپەڕین بەشدار بن. 
 
خوشابا ئەیوبخان دەڵێ "ئێمە لە ئێران بووین، کاتێک هاتمە رانیە، راپەڕین دەستیپێکرد. من هاتمە هەولێر و بەشێکیشمان لە حاجی ئۆمەرانەوە هاتنە دهۆک، بەشێکمان لە سووریاوە هاتنە زاخۆ، کاتی راپەڕینی ئەوکاتە. رێنماییمان پێدرا؛ کاتێک شتێک بوو 'ئێوەش لەگەڵ برا موسڵمان و ئێزدییەکان شۆڕش لەدژی حکومەت (ـی بەعس) بکەن."
  
عیسا هەوێرێ، پێشمەرگەیەکی کوردی ئێزدییە لە ناحیەی خانکێ، هاتووەتە سەر گۆڕی هاوڕێیەکی خۆی، کە لە راپەڕینی دهۆک شەهید بوو. ئەو چیرۆکی خۆی و خەڵکی خانکێ باس دەکات، کە چۆن کوردانی ئێزدیی خانکێ راپەڕینیان کرد، پیر و گەنج هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی بەعس، ئەو بارەگایانەی سەدان گەنجی ئێزدی تێیاندا ئەشکەنجە درابوون. 
 
عیسا هەوێرێ، پێشمەرگەی کوردی ئێزدیی بەشدار لە راپەڕین دەڵێ "پێش راپەڕینەکە هەندێک رێنموونی هەبوو، پێشمەرگە هاتنە ناوچەکە و ئەوکاتە بارەگاکە گرنگ بوو، تێیدا زۆر ئەشکەنجە و دەستدرێژیی کرابووە سەر خەڵک، ئەوکاتەی زانیمان راپەڕین دەستیپێکرد، پیر و گەنج هەمووی هاتنە سەر ئەو بارەگایە و گرتیان، هەمووان زەحمەتیی زۆریان بینی، هەمووان تینووی ئازادی بوون."
 
لە راپەڕینی پارێزگای دهۆک، کریستیان و کوردانی ئێزدی رۆڵێکی بەرچاویان هەبوو، شان بەشانی هەموو چین و توێژەکان خەڵک لە هەموو تەمەنێک بەشداری راپەڕین بوون, کە بووە هەوێنی دروستبوونی هەرێمی کوردستانی عێراق.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتى ناوخۆى عێراق.

وەزارەتى ناوخۆى عێراق: دەستگیرکردنى ئەفسەر و کارمەندەکان لە کەرکووک پەیوەندى بە سەرژمێرییەوە نەبووە

وەزارەتى ناوخۆى عێراق رەتیکردەوە، دەستگیرکردنى ئەفسەر و کارمەندانى وەزارەتەکەى لە بازگەکانى کەرکووک پەیوەندى بە سەرژمێرىی گشتیى دانیشتووانەوە هەبووبێت و دەڵێت، "18 ئەفسەر و کارمەند گەندەڵى داراییان لەسەر سەلمێندراوە و راگیراون".