ژمارەیەک سەرمایەداری سلێمانی گرووپێکی خێرخوازی دروستدەکەن

13-03-2020
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
پارێزگاری سلێمانی: شارەکەمان بەو پیاوە چاکەخوازانەوە جوانە
پارێزگاری سلێمانی: شارەکەمان بەو پیاوە چاکەخوازانەوە جوانە
نیشانەکردن سلێمانی
A+ A-
 
 
 
رووداو - سلێمانی

لە سلێمانی گرووپێکی خێرخواز لە سەرمایەداران دروستبووە و خەریکی کاری خێرخوازین. گرووپەکە لە دروستکردنی نەخۆشخانەی 65 تەختیی ئاسا بۆ چارەسەری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆڵی سەرەکییان بینی و نزیکەی نیوەی تێچووی دروستکردنی نەخۆشخانەکەیان لە ئەستۆ گرت. 
 
کە نەخۆشاخەی ئاسا وەک دەسپێشخەری و کارێکى ناوازە لە 10 رۆژدا تەواوکرا، ناوى چەند خاوەنکار و کۆمپانیایەکى سلێمانى کەوتنە نێو ناوان.
ئەوان لە کارێکى خێرخوازیدا زیاتر لە نیوەى تێچووەکەیان گرتە ئەستۆ. ئەوى دیکەشى بە تایەبەت لە کڕینى ئامێر و کەرەستە لەسەر هەندێک کۆمپانیا و دەزگاى تەندورستیی پێشمەرگە بوو.
 
ئەو کارە بە دەستپێشخەریى حاجى سالار ئەحمەد شاسوار بوو. پاشان هاوڕێکانى هاتنە ریزەوە و بۆ لەمەودواش هەمان گرووپ بۆ هاوکارى و کارى خێرخوازى بەدەوام دەبن.
 
سالار ئەحمەد شاسوار، خاوەنکار و سەرمایەدارێکی شاری سلێمانییە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەوەى کردوومە، حەزى خۆم و هەستکردن بە دین و نیشتمانەکەم بووە. حەز دەکەم خەڵکیش وەک من لەپێناوى خودا کاربکات".
 
پێشتر دەیان پرۆژەى وەک مزگەوت، هۆڵى پرسە، نەخۆشخانە و دابینکردنى پێداویستیی مۆبیلیات و کۆمەکیی هەژارانیان کردووە. نوێترینیان دروستکردنى بنکەى ئاگرکوژێنەوەى ئازادییە کە لەسەر ئەرکى سالار ئەحمەد شاسوار و بە دیزانێکى جیاواز لە هەموو کوردستان و عێراق دروستکراوە و بەو زووانە دەکرێتەوە.
 
ئاکۆى حاجى رەزاى چەرمەگا، سەرمایەدارێکی نێو گرووپەکەیە کە بە زۆر رازیمان کرد تاوەکو قسەبکات، لەو بارەیەوە دەڵێت، "ئەوەى من کردووەمە، مامەڵەیەک بووە لەنێوان خۆم و خودا. ئەگەر خێر و چاکە بووبێت، نووسراوە، ئەگەرنا نامەوێت خەڵک بزانێت من چیم کردووە".
 
ئەوان نە پشت بە داواکریى خەڵک دەبەستن، نە نووسینگە و ناونیشانیش بۆ کارەکانیان دابین دەکەن، بەڵکو هەرچى خۆیان لە توانایاندا بوو، بەبێ چاوى کامێرا دەیکەن.
 
پارێزگارى سلێمانى لەبارەى گرووپەکەوە دەڵێت، سلێمانى بە هەوڵ و هیممەتى ئەو جۆرە پاوە چاکەخوازانەوە جوانە.
 
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى لە گوتەیەکیدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ئاماژەی بەوە کرد، "دەستخۆشیم بۆ ئەو گرووپە هەیە. ئاگادارى کارەکانیانم. دەستپێشخەریى ئەوەشیان کردووە کە هەمان نەخۆشخانەى ئاسا لە هەولێریش بکەنەوە. ئەوە سرووشتى ئەم شارەیە کە خەڵەکەکەى خۆیان بنیادى دەنێن".
 
مرۆڤدۆستى و حەزى بەهاناوەچوون و هەرەوەزکارى، خەسڵەتى باو و لەمێژینەى گەلى کوردن، گەلێکى زۆرینە موسڵمان کە هەمیشە لەپاڵ خۆژێنیدا، دەست و گیرفانى خەڵکەکەشى واڵابوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان لەکاتی تۆمارکردنی زانیارییەکان، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئەو کەسانەی لە دوو شوێن لە سەرژمێری دا تۆمار دەکرێن کامیان هەژمار دەکرێت؟

رێوشوێنەکانی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامن. سەرپەرشتیارێکی بژمێران داوا دەکات، هیچ کەسێک لە دوو شار خۆی تۆمار نەکات. بەرپرسێکی لیژنەی سەرژمێریش دەڵێت، کام فۆڕمە دروست پڕکرابێتەوە، ئەوە هەژمار دەکرێت.