رووداو دیجیتاڵ
لە کارگەیەکی شیش لە سنووری هەولێر بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەوە هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش دیکەش برینداربوون.
کارگەکە دەکەوێتە گوندی قوچەبڵباس لە قەزای قوشتەپە لە پارێزگای هەولێر. رووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە روویدا.
بەرپرسێکی کارگێڕی لە پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ئەو دوو کەسەیشی بریندار بوون تاوەکو ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە".
رووداوەکە بەهۆی هەبوونی تەقەمەنییەوە بووە لەنێو ئەو ئاسنە کۆنانەی براونەتە کارگەکە.
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و تەرمەکەش براوەتە دادپزیشکی.
هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە چۆنێتیی روودانی دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ