وەزارەتی ئەوقاف: بێ بەرامبەر مامۆستایانی ئایینیی دەنێرین بۆ عومرە

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو 300 مامۆستای ئایینی بێ بەرامبەر گەشتی عومرەیان کردووە. گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، ناردنی مامۆستایانی ئایینی بەردەوام دەبێت.
 
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 13-01-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پڕۆسەکە لەسەر پێشنیازی وەزارەتمانە و هەر گەشتێک بۆ عومرە دەکرێت، مامۆستایەکی ئایینیی لەگەڵدا دەچێت و وەزارەت تێچووەکەی لەئەستۆ دەگرێت."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، ئەو 300 مامۆستا ئایینییەی بێ بەرامبەر گه‌شتی عومره‌یان بۆ رێکخراوە، خەڵکی تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانن.
 
لەبارەی مەرجەکانی ناردنی مامۆستایانی ئایینی بۆ عومرە بێ بەرامبەر، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتی، "هەموو مامۆستایەک مافی هەیە، بەو مەرجەی پێشنوێژ و گوتارخوێن بێت و دامەزراوی وەزارەتمان بێت، یان فەرمانی خۆبەخشیی وەزارەتی هەبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەزای سۆران.

کارەبای سۆران: حوزەیرانی ئەم ساڵ کارەبای سەرجەم گەڕەکەکانی سۆران دەبێتە 24 کاژێری

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای سۆران رایگەیاند، ئامادەکارییان کردووە لە مانگی 6ی ئەم ساڵدا، كاره‌بای ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی سەنتەری شاری سۆران دەکەنە 24 كاژێری.