گالەری

12-09-2019
17 Photos
محەممەد شوانی

رووداو - هەولێر

دوای مانەوەی نزیکەی 15 ساڵ لە پۆستەکەی، نەوزاد هادی دەستی لە پۆستی پارێزگاری هەولێر کێشایەوە و د. فرسەت سۆفی وەکو پارێزگای نوێی هەولێر هەڵبژێردرا.


د. فرسەت سۆفی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە کۆی 28 دەنگ، بە دەنگی 27 ئەندامی ئەنجوومەنەکەی بەدەستهێنا.

د. فرسەت سۆفی ساڵی 1978 لەدایکبووە و دکتۆرای لە یاسای گشتی هەیە.

ئەندامی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بووە و تاکە پەرلەمانتار بوو دوای تەواوبوونی خوولی چوارەم، وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی پەرلەمانی رەتکردەوە.