برایەکی راکان جبووری بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کرا

12-07-2023
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
A+ A-
 
رووداو - کەرکووک

بە تۆمەتی گەندەڵی، برایەکی راکان جبووری دەستگیر کرا، کە فەرمانبەری دیوانی پارێزگایە و بەشێک لە کاروبارەکانی پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک بەڕێوەدەبات.
 
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "فەرحان سەعید عەلی، برای راکان جبووری، پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک بە فەرمانی دادگەی کەرکووک دەستبەسەر کراوە."
 
سەرچاوەکە گوتیشی، "ئەو برایەی راکان جبووری فەرمانبەری دیوانی پارێزگایە و بەشێک لە کاروبارەکانی پارێزگاری بە وەکالەت بەڕێوەدەبات، فەرمانی رووبەڕووکردنەوەی دادگەی بۆ دەرچووبوو، بۆیە ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەردەم دادوەری دادگەی کەرکووک ئامادە بوو، دواتر بە فەرمانی دادوەر راگیراوە و رەوانەی ئاسایشی کەرکووک کراوە."
 
رووداو زانیویەتی براکەی راکان جبووری بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی داهاتی پارێزگاکە بانگهێشتی دادگە کرابوو، تاوەکو لێکۆڵینەوەی زیاتریش لە زیندان دەمێنێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە