وردەکاریی سووڕانەوەی درۆن بەسەر کێڵگەی کۆرمۆردا

12-05-2024
پێشەوا بەختیار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
لە ئاسمانی کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ درۆن بینراوە و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکراوە، بەڵام ئەو رووداوە کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی گاز نەبووە. 
 
سەرچاوەیەک لەو هێزە ئەمنییانەی کە بۆ پاراستنی کێڵگەکە لە کۆرمۆر جێگیرکراون، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نزیک کاژێر 08:00ـی ئێوارەی 12-5-2024 لە کۆرمۆر و لە ئاسمانی کێڵگە گازییەکە درۆنێک بینراوە، بۆیە هێزە ئەمنییەکان بەو چەکانەی بۆ پاراستنی ئاسمانی کێڵگەکە دانراوە تەقەیان لێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت دۆرنەکە کراوەتە ئامانج یان گەڕاوەتەوە ئەو جێگەیەی کە لێوەی هاتووە.
 
ئەو سەرچاوە ئەمنیە لەبارەی زیان و جۆری درۆنەکە بە رووداوی گوت، درۆنەکە هیچ جێگەیەکی نەکردووەتە و ئامانج و هیچ زیانێکی نەبووە، تاوەکو ئێستا نازاندرێت ئەو درۆنە خۆکوژی بووە یان دۆرنی بۆمبهەڵگر یان درۆنی چاودێریکردن بووە.
 
ئەوەیشی ئاشکرا کرد، درۆنەکە لە رێگەی خورماتوو بۆ کۆرمۆر بیندراوە و لە لای دەرگەی باشووری کێڵگەکە و نزیکەی کیلۆمەترێک دوورتر لەو جێگەیەی مانگی رابردوو کە کرایە ئامانج، بەسەر کێڵگەکەوە بووە و تەقەی لێکراوە.
 
سەید وریا، ئەنجوومەنی گوندی کۆرمۆر لەو بارەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دانیشتووانی گوندەکان گوێیان لە دەنگی چەند تەقەیەک بووە لە نزیک کێڵگەکە و دواتر دەنگی تەقینەوە یان ئاگر نەبیندراوە و "هەموو شت سەلامەتە."
 
یەکێک لەو کارمەندانەی لەنێو کێڵگەکە بووە لە کاتی رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دۆخی کێڵگەکە ئێستا ئاسایی و بەرهەمهێنانی گاز تێیدا رانەوەستاوە، تەنیا کاتی تەقەکردنەکە، بۆ سەلامەتی گیانی کرێکاران داوایان لێکرابوو بچنە جێگەی سەلامەت و خۆیان بپارێزن. 
 
لەدوای هێرشە درۆنییەکەی مانگی رابردوو بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، هێزێکی ئەمنی بۆ پاراستنی کێڵگەکە چوونەتە نێو کێڵگەکە و چواردەوریان داوە، بۆ خستنە خوارەوەی ئەو درۆنانەی کە مەترسین بۆ سەر کێڵگەکە، لە چەند جێگەیەکی جیاوازی کێڵگەکە چەکی تایبەتیان داناوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".