گالەری


رووداو دیجیتاڵ 

بە ئامادەبوونی سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی و بەرپرسانی بڕیاربەدەست لە هەرێمی کوردستان و عێراق سیمپۆزیۆمی وشکەساڵی و کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر بارودۆخی سیاسی، ئابووری و دیمۆگرافیا لە عێراق بەڕێوەچوو. 
 
سیمپۆزیۆمەکە چەندین گوتار و پانێڵی لەخۆگرتبوو، هەمووان جەختیان لەسەر ئەوە بوو کە عێراق و هەرێمی کوردستان لەبەردەم هەڕەشەیەکی جدیی گۆڕانی کەشوهەوادان و پێویستە کاری جدی بکرێت بۆ رێگریکردن لێی. 
 
بەپێی توێژینەوەیەکی ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق کە لە سیمپۆزیۆمەکەدا ئاشکراکرا، ساڵانە 250 کیلۆمەتر لە خاکی عێراق دەبێتە بیابان. 
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، "گرنگ و پێویسته‌ سیستم و پرۆگرامه‌كانی خوێندن و په‌روه‌رده‌، بایه‌خی زیاتر به‌ هۆشیاری و كولتووری ژینگه‌پارێزی و پاراستنی ئاو و پیسنه‌كردنی هه‌وا و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی وزه و كه‌مكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك بده‌ن‌، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له‌ رێگه‌ی میدیا و ناوه‌نده‌ رۆشنبیرییه‌كان، ته‌نانه‌ت ئایینییه‌كانیشه‌وه‌، ئاستی هۆشیاریی تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ ده‌رهه‌ق به‌م پرسه‌ گرنگ و ژیانییه‌ به‌زر بكه‌نەوه‌‌".
 
بەگوێرەی راپۆرتی نایەکسانیی گۆڕانی کەشوهەوا بۆ ساڵی 2023، 10٪ـی وڵاتە زلهێزەکان، نیوەی گازی دوانۆکسیدی کاربۆنی هەموو جیهان دەردەدەن، 780 ملیۆن خەڵکیش کە هەژار و کەمدەرامەتن، لەبەردەم دەرهاوێشتەکانی گۆڕانی کەشوهەوادان.