رووداو دیجیتاڵ
وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت رەتیکردەوە کە سبەی بە فەرمی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە و گوتی حکومەتی عێراق بە فەرمی داوای لە تورکیا کردووە ئەوان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئێستا چاوەڕێی وەڵامی تورکیان.
رۆژی هەینی، 12-05-2023 د. کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت لە دووەم رۆژی چالاکییەکانی یادگەی نیشتمانیی بارزانی لە بارزان، بە رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداوی راگەیاند، لە رۆژی 10ی ئەم مانگەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق بە نووسراوی فەرمی داوای لە تورکیا کردووە، کە ئەوان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئێستا چاوەڕێی وەڵامی تورکیان، بۆیە لەو باوەڕەدا نییە سبەی شەممە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە وەک ئەوەی لە راگەیاندنەکان بڵاوکراوەتەوە.
دەقی هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت:
رووداو: وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە رۆژی شەممە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، راستە؟
د. کەمال محەممەد: دوای بڕیارەکەی دادگەی نێوبژیوانیی پاریس لە 25ی ئادار هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیرا. چەندین سەردان کران، رێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و سۆمۆ کرا. گرێبەست لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە کرا کە ئێمە رێککەوتنمان لەگەڵیان هەبوو. رۆژی 10ی ئەم مانگە کۆمپانیای سۆمۆ موفاتەحەی تورکیای کرد، کە ئێمە ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت.
رووداو: رۆژی شەممە هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەکاتەوە؟
د. کەمال محەممەد: نەخێر. منیش ئەو زانیارییەم لە راگەیاندنەکانەوە گوێ لێبووە. پرسیارم لە وەزیری نەوتی عێراق کرد، ئەویش گوتی ئێمە حازرین، بەڵام رۆژەکەمان دیاری نەکردووە. بۆ دەستنیشانکردنی رۆژەکە چاوەڕێی لایەنی تورکی دەکەن.
رووداو: وەڵامی تورکیا چییە؟
د. کەمال محەممەد: پێویستە لایەنی تورکیا وەڵامی عێراق بدات، عێراق لە رۆژی 10ی ئەم مانگەوە نامەی بۆ ناردوون. نووسراوێکی فەرمییە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکرێت، ئێمە چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین.
رووداو: ئەوەی راگەیێندراوە ئەوەیە کە کۆمپانیای سۆمۆ ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت و تەنیا وەڵامی تورکیا ماوە؟
د. کەمال محەممەد: تەنیا وەڵامی تورکیا ماوە. من دوێنی شەو بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ وەزیری نەوت کرد، کە لێدوانێکی واتان داوە، ئەویش گوتی: ئێمە ئامادەین.
رووداو: بەپێی زانیاریی ئێوە چاوەڕێ دەکرێت کەی دەستپێبکاتەوە؟
د. کەمال محەممەد: پێشبینی دەکەم هیچ کێشەیەک نەمابێت، بەمنزیکانە، بەڵام کامە رۆژ، ئەوە دیار نییە.
رووداو: ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ کۆمپانیاکان کراون، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادە بووە؟
د. کەمال محەممەد: هەمان ئەو لایەنانەن کە ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ کردوون، تەنیا ئەوەیە کە ئەمجارە گرێبەستەکان لە رێگەی سۆمۆوە کراون.
رووداو: ئەی داهاتی نەوتەکە چۆن دەبێت؟
د. کەمال محەممەد: رێککەوتن کراوە و هەموو داهاتەکە دێتە سەر هەژماری ئێمە. جوڵاندنی ئەو هەژمارە لە دەسەڵاتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، یان هەر کەسێک کە ئەو رایبسپێرێت. وەکو داهات داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ هەرێمی کوردستانە. ئەگەر داهاتەکە لەو بودجەیە زیاتر بوو کە بۆمان دانراوە، ئێمە رادەستی دەکەین، بەڵام ئەگەر کەمتر بوو، ئەوە حکومەتی عێراق ئەو کورتهێنانە پڕ بکاتەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ