رووداو- رانیە
خەڵکی گوندەکانی (قەمتەران و کڵاوسووران) لە دەڤەری راپەڕین، لەسەر پووش و پاوان بووەتە شەڕیان و تەقە لەیەكدی دەکەن.
پیرباڵ محەممەد، ئەنجوومەنی گوندی قەمتەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "هەندێک لە هاونیشتمانیانی گوندی قەمتەران و گوندی کڵاوسووران لەسەر پووش و پاوان بووەتە شەڕیان و هەریەکەو خۆی بە خاوەنی پاوانەکە دادەنێت، شەڕەكە گەورە بووە و تەقەیان لەیەک کردووە، بەڵام لەبەرئەوەی لەیەک دوورن هیچ کەسێک نەبووەتە قوربانی".
پیرباڵ گوتیشی: "هێزە ئەمنییەکانمان ئاگادارکردوونەتەوە بۆ ئەوەی رەوشەكە بەتەواوی کۆنترۆڵ بکەن و هیچ رووداوێکی نەخوازراو روونەدات".


