ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەکات

12-03-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی دەکات و پرسەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت، لێخۆشبوونی پێشینەی هاوسەرگیریی نڤیشکانەکان و رۆژەکانی پشوو و بۆنە فەرمییەکان تاوتوێ دەکرێن.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 12-03-2025 ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەكات، سێ بڕگە لە کۆبوونەوەکە تاوتوێ دەکرێن.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، لە بڕگەی یەكەمدا دوا پێشهاتی كۆبوونەوە هاوبەشەكانی نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بە ئامادەبوونی نوێنەری كۆمپانیا نەوتییەكان سەبارەت بە هەوڵی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.
 
لە بڕگەی دووەمدا دوو پێشنیاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ دانانی لە كارنامەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەن لەبارەی لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیریی ئەو كەمئەندامانەی پێش 2013 وەریان گرتووە، هەروەها راپۆرتی سندووقی پشتیوانیی پرۆژە بچووكەكانی لاوان سەبارەت بە لێخۆشبوون بە رێژەی 100% یان 50% لە قیستەكانی ماوە بۆ سوودمەندانی كۆچكردوو دەخرێتەڕوو.
 
هەروەها لە بڕگەی سێیەمدا رۆژەكانی پشوو و بۆنە فەرمییەكان لە رۆژژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستان دیاری دەكرێت، ئەمەش بەپێی راگەیێندراوەکەی حکومەت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە