رووداو- شنگال
هێزی پاراستنی ئێزیدخان کە حەیدەر شەشۆ سەرۆکایەتی دەکات و لە باکووری شنگال جێگیرکراون، ژمارەیان 7 هەزار چەکدارە، بەڵام تەنیا هەزار چەکداریان خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان بە رووداوی راگەیاند، لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە ئەو مووچە و هاوکارییەی کە لە وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ ئەوان دەهات راوەستاوە، وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێ ، بەهۆی ئەوەی کە حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق کەوتوونەتە نێوانیانەوە ناتوانن مووچەی ئەو هەزار پێشمەرگەیە بنێرن کە لە چوارچێوەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە ئەرکدان.
دوای هێرشەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە 16ئۆکتۆبەر بۆ سەر شنگال ئەو هێزانە لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە و ئاڵای عێراقییان لەتەنیشت ئاڵا هێزەکەیان هەڵداوە ، بەڵام بەشێک لەو هیزانە پێیانوایە کە دۆخەکە رۆژ لەدوای رۆژ بەرەو خراپی دەڕوات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ