گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ 100 فۆتۆگرافەری 9 وڵاتی جیهان و 21 فۆتۆگرافەری کورد لە هەولێر لە فێستیڤاڵێکدا وێنەکانیان نمایشکرد. 
 
گەلەرییەکە کاژێر 17:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان سازکرا، چالاکییەکە بە زیاتر لە 100 وێنە رازێنرابووەوە. 
 
جۆری ئەو وێنانەی لە فێستیڤاڵەکەدا پێشاندران، تێکەڵەیەک بوو لە سرووشت، لاندسکەیپ، چیرۆک، ئاژەڵ و باڵندە و بابەتە رۆژنامەڤانییەکان. 
 
ئەم چالاکییە لەلایەن ناوەندی حەوت رەنگە و بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شێوەکاری هەولێر سازکراوە و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.