رووداو دیجیتاڵ
دەزگای ئاسایشى نیشتمانیى عێراق دەستگیرکردنى دوو کەسى راگەیاند، کە خۆیان وەک ئەفسەر ناساندووە؛ یەکێکیان خۆى بە عەقید ناساندووە و لە نێوان هەرێمى کوردستان و بەغدا جۆرە دەرزییەکى گواستووەتەوە کە بۆ دروستکردنى مادەى هۆشبەر بەکار دەهێندرێت.
11ى تەمووز، دەزگا ئاسایشى نیشتمانى عێراق دەستگیرکردنى ئەو دوو کەسەى بڵاوکردەوە کە بە "ئەفسەرى وەهمى" ناوى بردوون.
یەکێکیان لە دەوروبەرى بەغدا لە بۆسەیەکدا دەستگیر کراوە. بە گوتەى دەزگاکە، 31 دەرزى لە هەرێمى کوردستانەوە بۆ بەغدا گواستووەتەوە کە بۆ دروستکردنى مادەى هۆشبەر بەکاردەهێندرێت، جلوبەرگى سەربازیی بە پلەى عەقید پێگیراوە و خۆى بە ئەفسەر ناساندووە، تاوەکو گومانەکان لەسەرى دووربخاتەوە.
کەسەکەى دیکە لە بەغدا دەستگیرکراوە، خۆى بە مقەدەم لە دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى ناساندووە، فێڵى لە ژمارەیەک هاووڵاتى کردووە بەوەى دایان دەمەزرێنێت.
بەگوێرەى یاساى سزادانى عێراق، ئەو کەسەى خۆى وەک فەرمانبەر یان هەڵگرى پلەى سەربازیى بناسێنێت، سزاکەى دەگاتە سێ ساڵ بەندکردن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ