رووداو - هەولێر
ئەمڕۆ (11-3-2017) 47 ساڵ بەسەر رێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970ی نێوان رێبەرایەتی شۆڕشی کوردستان بە سەرۆکایەتی مستەفا بارزانی و حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حەسەن بەکر، سەرۆککۆمار تێپەڕی.
لە رێککەوتننامەکەدا بۆ یەکەمجار حکومەتی عێراق رازیبوو بە ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان، بەڵام دیارینەکردنەوەی سنووری کوردستان و هێشتنەوەی بۆ دوای گشتپرسیی و سەرژمێری هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی رێککەوتننامەکە بوون.
سیاسەتمەدار و مێژوونووسانی کورد باس لە رێککەوتننامەی 11ی ئادار دەکەن و ئاماژە بەوە دەکەن، گرنگی ئەو رێککەوتننامەیە ئەوە بوو، کە بۆ یەکەمجار داننرا بە مافی ئۆتۆنۆمی بۆ کورد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ