رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ لە هۆڵێکی هۆتێل رۆتانا لە شاری هەولێر سێ تەوەر، ژمارەیەک رۆژنامەڤان و بەرپرسی حکومی کۆکردەوە و کۆنفرانسی (رۆژی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان) تێیدا بەڕێوەچوو.
(ئازادی رادەربڕین، سەروەری یاسا و تەوەری وتاری رقەبەری) تەوەری نێو کۆنفرانسەکە بوو، هاوکاتیش تیپی هونەری هەولێر بە میوزیک، گۆرانی و هەڵپەڕکێ وێنەیەکی پێکەوەژیانیان لە هەرێمی کوردستان پێشکێش کرد.
"هیچ بەندکراوێک لەسەر مافی ئازادیی رادەربڕین لە بەندیخانەکان[ی هەرێمی کوردستان] نین، شانازە دەکەین کە بەندیخانەکانمان کەسی سیاسی تێدا نییە." رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسەکە وای گوت.
ساڵانە لە رۆژی 10ـی کانوونی یەکەم رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤە، ئەم رۆژەش لەدوای دەرچوونی جاڕنامەی مافی مرۆڤ لە 1948 لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان دیاریکرا.
دروشمی کۆنفرانسە سێ تەوەرییەکەی هەولێر، "مافەکانمان، داهاتوومان لە ئێستاوە" بوو.