گالەری

10-09-2019
50 Photos
محەممەد شوانی

رووداو - کەرکووک

بە بەشداریی نزیکەی پێنج ھەزار کەس لە پارێزگای کەرکووک، شیعە مەزھەبەکان یادی عاشورایان گێڕا و لەنێو بەشداربووانیشدا ژمارەیەکی زۆر منداڵ هەبوون، کە بەبێ ئەوەی لە مانای ئایین و مەزهەب تێبگەن، چاویان لە گەورەکان کردبوو و بە زنجیر لەخۆیان دەدا. 

لە کاژێر 08:00ـی سەر لەبەیانییەوە تاوەکو 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە، 10-9-2019) شیعەمەزهەبەکانی کەرکووک لە گەڕەکی تسعین شینیان بۆ کوژرانی ئیمام حوسێن گێڕا و لە خۆیان دا.