ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو ئەرکی پێشمەرگە لە دەوڵەتی کوردستان تاوتوێدەکات

11-09-2017
نەبەرد حوسێن
ئێرنی ئۆدینۆ: پێشمەرگە دەتوانێت کوردستان بکاتە ناوەندێکی ئەمن و بەهێز
ئێرنی ئۆدینۆ: پێشمەرگە دەتوانێت کوردستان بکاتە ناوەندێکی ئەمن و بەهێز
نیشانەکردن گشتپرسی پێشمەرگە ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە مێزگردێکی (ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو)دا لە هەولێر گفتوگۆ لەبارەی "پێشمەرگە و رۆڵە ستراتیژییەکانی" کرا. هەروەها باس لە ئەرکی پێشمەرگە لە پاراستنی ئاسایشی کوردستاندا دوای گشتپرسی 25ی ئەیلوول کرا. 

شارەزایانی سەربازیی و جەنەراڵەکانی سوپای ئەمریکا، رووسیا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فینلاند لەگەڵ شارەزایانی سەربازی و سیاسی کوردستان و عێراق گفتوگۆی تەحەدیی و پێشهاتەکانیان کرد، کە دێنە بەردەم دەوڵەتی کوردستان. 

ئێرنی ئۆدینۆ، جەنەراڵی خانەنشینی سوپای ئەمریکا، کە ئەزموونی 28 ساڵی هەیە لە بواری سەربازی، باس لە ئەرکی پیشمەرگە لە ئایندەدا دەکات و دەڵێت "رۆڵی پێشمەرگە وەکو هەموو هێزێکی مۆدێرنی نیزامی، داکۆکیکردنە لە سنوورەکانی وڵات، ئەم رۆڵە دەبێتە هۆی سەقامگیربوونی دۆخی ئابووری و دیپلۆماسیی ئەو وڵاتە. پێشمەرگە پارێزەری هەموو توخمە سەرەکییەکانی هێزی نەتەوەییە کە دەتوانێت کوردستان بکاتە ناوەندێکی ئەمن و بەهێز". 

لە روانگەی شارەزایانی سەربازی بەشدار لە مێزگردەکە، ئەرکی پێشمەرگە هێشتا تەواو نەبووە، ئەو هێزە دەبێ خۆی زیاتر یەکبخات بۆ بەردەوامبوون لە شەڕی تیرۆر و بەدەستهێنانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی زیاتر.

پاڤل فلنگهاوەر، پسپۆڕی سەربازی رووسی بە رووداوی گوت "پێشمەرگە هێزێکی کاریگەری ناوچەکەیە، بۆ ئەوەی داعش لەناوچەکە نەمێنێت، دەبێ بەردەوام بێت لە رووبەڕووبونەوەی ئەو جۆرە رێکخراوانە بۆ ئەوەی تیرۆر نەهێڵی و هێزە نێودەوڵەتییەکان بکاتە هاوپەیمانی خۆی. دەبێت لە داهاتوودا پیشمەرگە زیاتر خۆی بەهێزتر بکات".

باشووری کوردستان لە ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی نزیکبووەتەوە، بۆیە لە هەر شوێنێک باسی ئایندەی ئەو دەوڵەتە دەکرێت، پرسی پارێزەری سنوور و خاکی دەوڵەتەکە، کە پێشمەرگەیە، بابەتی یەکەمە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە