رووداو - کەرکووک
لەهەندێک شوێنی کەرکووک بازاڕ و دووکانەکان کراونەتەوە، بەشێک لە هاونشتمانییان پابەندی بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆنین، بازاڕی فرۆشتنی سەوزە و میوە هەر وەکو جاران قەرەباڵخە.
بازاڕی سه‌وزه و میوه‌فرۆشان له كه‌ركووك به تهنیشتیهوە بازاڕی باڵنده‌كان. خه‌ڵكی سه‌ریان كردووه‌ته یه‌ك و خەریکی سه‌ودای كڕین و فرۆشتنی كاڵاكانیانن و كه‌س بیری لای كۆرۆنا و خۆپارێزی نییه.
ئیداره‌ی كه‌ركووك رێگه‌ی به ماركێت و سه‌وزه و میوه‌فرۆشان داوه له کاژێر 08:00ـی به‌یانییه‌وه تاوه‌كو کاژێر 11:00 دووكانه‌كانیان كراوه بێت. به‌ڵام خه‌ڵكی دیكه‌ش له‌پاڵ ئه‌و بڕیارەدا دوكانه‌كانیان كردوه‌ته‌وه.
به‌شێك له‌وانه‌ی چوونەتە ئه‌و بازاڕه هه‌ژاری ناچاری كردوون و ده‌ڵێن، مردن به كۆرۆنا باشتره له برسێتی منداڵه‌كانیان، ره‌نگه ئه‌وه چیرۆكی به‌شێكی زۆر له كاسبكارانی ئه‌و بازاڕه بێت.
کاسبێک دەڵێت، "رۆژی واهەیە 100 کەس دەمرێت کەس باسی ناکات، کەچی باسی دووانی کۆرۆنا دەکەن. نە مووچەم هەیە و نە کاری دیکە. بژێویم لەسەر ئەمەیە. من منداڵەکانم لەپێش چاوم بمرن باشترە یان خۆم؟ وەڵا خۆم بمرم باشە".
ئیداره‌ی کەرکووک داواده‌كات رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكرێن، به‌ڵام به‌شێك له خه‌ڵكی گوێ به‌وه ناده‌ن و پێیانوایه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا هیچ نه‌كراوه، ئیتر چ پێویست ده‌كات رێ له هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی بگیردرێت؟
محه‌ممه‌د ئه‌مین دوكاندارە و دەڵێت، "یەکێک دەڵێت 10 کەس لە پەنجاعەلی و یەکێکی دیکە دەڵێت حەوت کەس لە شۆرجە و هیچیش نییە. ئەوەتا خۆتان دەبینن کە بازاڕ هەمووی کراوەتەوە. کەرکووک بێخاوەنە. کەسی نییە".
كاژێر 11:00 هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاوه به خه‌ڵكی ده‌كه‌ن، چۆڵكردنی بازاڕه‌كه پێویستی به دوو بۆ سێ كاژێر هه‌یه. ئه‌و بڕیاره‌ی كه دراوه ئه‌رك و ماندووبوونی ئه‌وانی زیاتر كردووه، داوا ده‌كه‌ن رێکارێكی مامناوه‌ند بدۆزرێته‌وه تاوەكو نه شیش بسووتێ نه كه‌باب.
غالیب ئیسماعیل، به‌ڕێوەبه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەوانەی سەوزە و میوە دەفرۆشن، رێگەپێدراون. ئەگەر بە ئۆتۆمبێل بچن لە کۆڵانەکاندا بیفرۆشن باشترە".
به‌پێی ئاماری ته‌ندروستیی كه‌ركووك 24 كه‌س تووشی ڤایر‌وسی كۆرۆنا بوون، 15 كه‌سیان چاکبوونەتەوە و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ