ژنێک لە هەولێر 800 دەستە جلوبەرگی کوردیی کۆکردووەتەوە

11-03-2024
لیلیا میراوتسا
لیلیا میراوتسا
چیرۆکی ئەو ژنەی 800 پارچە جلوبەرگی کوردیی کۆکردووەتەوە
چیرۆکی ئەو ژنەی 800 پارچە جلوبەرگی کوردیی کۆکردووەتەوە
نیشانەکردن جلوبەرگی کوردی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ژنێک لە هەولێر 800 دەستە جلی کوردیی هەیە، دەڵێ خۆی جلەکانی کڕیوە و دەیەوێت لەو رێگەیەوە کولتووری کوردی بپارێزێت، ئەو لە ماڵەکەی خۆیەوە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی کراسی کوردیی ئێستا نیوەی کراسی کوردیی کۆن، قوماشی پێویستە.
 
گوڵێ سەلیم بە جلوبەرگێکی کوردییەوە لە نێو سەدان پارچە جلوبەرگی دیکەی کوردییەوە بە روویێکی خۆشەوە قسە دەکات، دەڵێ "من خۆم جلەکان دەکڕم، هاوسەرەکەم تەنیا کتێبم بە دیاری پێدەدات و دەڵێ بخوێنەوە."
 
گوڵێ دەڵێت هۆکارێکی گرنگی هەیە بۆ ئەوەی جلەکان بهێڵێتەوە. "ئامانجی من لەو کارە ئەوەیە: جلوبەرگی کوردی بمێنێتەوە و لەنێونەچێت. دەبێت هەموومان دڵسۆزی کولتوور و کەلەپووری خۆمان بین، چونکە وا خەریکە لەنێودەچێت و نامێنێت." 
 
بە گوتەی گوڵێ، دەلینگ، چەفتە و شەدە کە بە قەزمە ناسراوە و، هەوری و کورتەک کە بەشێکی زۆریان زیاتر لە 80 ساڵ لەمەوبەر لەبەرکراون، گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە یان بە تەواوی نەماون، هەروەها بەراورد بە رابردوو، کراسی کوردیی ژنان ئێستا نیوهێندە قوماشی پێویستە.  
 
ئەو قوماشانەی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێن لە وڵاتانی رۆمانیا، بولگاریا، چین، هیندستان، وڵاتە عەرەبییەکان و ئێرانەوە هاوردە دەکرێن.
 
هونەر هەورۆ، خاوەنی دووکانی فرۆشتنی قوماش لە هەولێر بە رووداوی گوت جلوبەرگی کوردیی "ئێستا شێوازێکی مۆدێرنی وەرگرتووە، کولتووری تێدا پارێزراوە، لە شێوەی باوی جلی کوردی نەچووەتە دەرەوە، واتا کولتووری نەتەوەکەمانی تێدا پارێزراوە لەهەمان کاتدا دیزایینی تێدا کراوە و خەڵک ئێستا زۆر بەکاریدەهێنن.
 
هەروەها دەڵێ "پێشتر جلوبەرگی کوردی یەک دوو رەنگ بوو، بەڵام ئێستا رەنگ زۆر مۆدێلە، بەتایبەتی ئەمساڵ.''

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.