رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە چیای گابار لە پارێزگەی شرنەخی باکووری کوردستان، رۆژانە 76 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێندرێت.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رۆژی دووشەممە، 10ی شوباتی 2025، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە شرنەخی باکووری کوردستان رایگەیاند، بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت لە کێلگە نەوتییەکانی چیای گابار، گەیشتووەتە 76 هەزار بەرمیل.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، ''شرنەخ لەم چەند ساڵەی دواییدا، بە بەرهەمهێنان، گەشەپێدان، دابینکردنی هەلی کار و گەشتیاری ناوی دەرکردووە''.
"ئامانجمانە لە قۆناخەکانی داهاتوودا، بەرهەمهێنانی نەوت لە رۆژێکدا بگەیێننە 100 هەزار بەرمیل." وەزیری ناوخۆی تورکیا وای گوت
وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا رۆژی 28ـی کانوونی یەکەمی 2024 لە گوتارێکدا لە پارێزگەی نەڤشەهیری تورکیا گوتی، ناوچەی گاباریان کردووەتە پایتەختی وزەی وڵاتەکەیان.
هەر بە گوتەی بایراکتار، گابار ساڵانە دوو ملیار دۆلار بە ئابووریی تورکیا دەبەخشێت.
کێڵگە نەوتییەکانی تورکیا زیاتر لە پارێزگاکانی شرنەخ، سەمسوور، ئێلیهـ و ئامەدی باکووری کوردستانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ