هونەرمەند محەممەد تەها ئاکرەیی تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو؛ 'قاچ و دەستێکی شکاوە'

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

محەممەد تەها ئاکرەیی، تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە؛ سەرۆکی لقی دهۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان دەڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە قاچ و دەستێکی شکاوە و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
 
رووداوەکە شەوی پێنجشەممە، 09-01-2025، لەسەر رێگەی دهۆک- ئاکرێ روویداوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی نایف رەمەزان، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، ئۆتۆمبێلەکەی محەممەد تەها ئاکرەیی لەگەڵ بارهەڵگرێک پێکیانداداوە.
 
ئەو هونەرمەندە ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک چارەسەر وەردەگرێت. ئەڤین حوسێن، سەرۆکی لقی دهۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لە نەخۆشخانە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی، بەهۆی رووداوەکەوە قاچ و دەستی لە دوو یان سێ شوێن شکاون.''
 
سەرۆکی لقی دهۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان گوتیشی، محەممەد تەها ئاکرەیی پێویستی بە دوو یان سێ نەشتەرگەری هەیە، بەڵام پێویستە چاوەڕێ بن پشکنینەکانی تایبەت بە هەناوی بۆ بکرێت، بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە کە نەشتەرگەرییەکە کێشەی تەندروستی بۆ دروست دەکات یان نا.
 
محەممەد تەها ئاکرەیی، لە ئاکرێی باشووری کوردستان لە دایکبووە، بۆ ماوەیەک لە سوێد ژیاوە و ئێستا لە کوردستان دەژی و خاوەنی کۆمەڵێک ئەلبووم و ڤیدیۆکلیپێکە، بەرهەمە بەناوبانگەکانی بریتین لە نەورۆز، گەلی بولبولا، کوڕینی، خانا دانا و کەچێ جانێ. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە