رووداو دیجیتاڵ
لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەم ساڵ 27 دۆسیەی گەندەڵییان یەکلاکردووەتەوە و هەزار دۆسیەش لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.
حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە، 09-12-2024 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "ئەم ساڵ 207 کەیسی گەندەڵی رەوانەی دادگەکان کراوە، لەو ژمارەیە 27یان یەکلاکراونەتەوە و 167 لە دادگەن و 13 کەیسیش بەهۆی کەموکورتییەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ دادوەرانی لێکۆڵینەوەی دەستپاکی".
بەگوتەی سەرۆکی دەستەکە، ئەم ساڵ لە دەستەی دەستپاکی 573 داوای سزایی و 221 داوای هەواڵدەری تۆمارکراون. گوتیشی: "کۆی داواکان کە لەژێر لێکۆڵینەوی دەستەی دەستپاکیدان، هەزار و 47 داواکارین و بەشێکیان بۆ ساڵانی پێشتر دەگەڕێتەوە".
ئەحمەد ئەنوەر ئاماژەی بەوەشکرد، لەنێو کەیسەکاندا کەسانی پلە باڵا، وەکو پلەی وەزیر، بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتیی هەن کە بە گەندەڵی تۆمەتبار کراون.
ئەمڕۆ، رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە، کە ساڵی 2003 نەتەوە یەکگرتووەکان بەکۆی دەنگ پەسندی کردووە و عێراقیش ساڵی 2007 بە یاسایەک پەیماننامەکەی پەسند کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ