رووداو- رۆژهەڵاتی کوردستان
بەهۆی هەورە بروسکەوە لە یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری سەرپێڵ زەهاوی پارێزگای کرماشان، 4 کەس لە ئەندامانی سوپای پاسداران بریندار بوون و کەسیکی دیکەشیان گیانی لە دەستداوە.
حەسەن عەزیزی، بەرپرسی فریاگوزاری شاری سەرپیڵ زەهاو، رایگەیاند:" رۆژی یەکشەممە 8-11-2015 هەورە بروسکە لە شاخەکانی گوندی ئیمامیەی سەرووی داوە و لە ئەنجامدا 5 ئەندامی سوپای پاسداران بریندار بوون و یەک لەوان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی شاری سەرپێڵ گیانی لە دەستداوە".
ئەو رووداوە لە کاتێکدا روویداوە کە ئەو پاسدارانە سەرقاڵی مەشقی تاکتیکی بوون.
هەروەها رۆژی یەکشەممە 8-11-2015 لە چەند گوندێکی سەر بە شاری سەلاس و باوەجانی لە پارێزگای کرماشان، لە ئەنجامی باران و لافاودا 200 سەر لە مەڕو ماڵاتی خەڵکی گوندنشین مردار بوونەتەوە.



