لە ئیلام دەست بەسەر 75 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەست بەسەر 75 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا و 3 کەسیش بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەقاچاخبردنی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران.
 
عەبدولوەهاب بەخشندە، داواکاری گشتیی ئیلام رایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی تۆڕێکی مادەی هۆشبەر، ئۆپەراسیۆنێک لەلایەن تیمەکانی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی پارێزگاکەوە لە شاری ئیلام ئەنجام درا.
 
عەبدولوەهاب بەخشندە گوتی، "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر 75 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا و 3 کەسیش دەستگیرکران."
 
داواکاری گشتیی ئیلام گوتیشی، دۆسیەی تایبەت بۆ ئەو کەسانە کراوەتەوە و بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەقاچاخبردنی مادەی هۆشبەر رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەسەڵاتی داد کراون.
 
بە گوتەی داواکاری گشتیی ئیلام، "دەسەڵاتی داد بێ چاوپۆشیکردن رووبەڕووی قاچاخچیان و فرۆشیارانی مادەی هۆشبەر دەبێتەوە."
 
بە گوتەی ئیرەج کاکاوەند، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی ئێران، ساڵی رابردوو زیاتر لە 580 تۆن مادەی هۆشبەر لە ئێران دەستی بەسەردا گیراوە؛ هەزار و 680 تۆڕی بەقاچاخبردن و فرۆشتنی مادەی هۆشبەریش هەڵوەشێندراونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

جارێکی دیکە مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەی یەکەی 70 دوادەکەوێت

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، بڕیار بوو دوێنێ خانەنشینانی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە مووچەی مانگی هەشت وەربگرن، بەڵام مووچەیان وەرنەگرتووە و دیاریش نییە کەی وەری دەگرن