رووداو - سۆران
ماوەی هەفتەیەکە ئێران شەو و رۆژ بۆردوومانی دەڤەری باڵەکایەتی و برادۆست لە سنووری هەولێر دەکات، 200 خێزانی گوندەکان ئاوارەبوون و نزیکەی 250 دۆنم رەز و باخی خەڵک سووتاوە و تورکیاش بە فڕۆکە بۆردوومان دەکات.
ئێران لە بەرزاییەکانی دۆڵی مەیدان نزیک شنۆ تۆپخانەی داناوە، بە ناوی بوونی هێزەکانی حیزبی دیموکراتەوە گوند و مەزرای کشتوکاڵی جووتیارانی باشوور دەکاتە ئامانج.
لە ساڵی 1992ـەوە تاوەکو ئێستا بە بۆردوومانی ئێران و تورکیا 650 گوندی ناوچە سنوورییەکانی دهۆک و هەولێر چۆڵکراوون، 250 هاونیشتمانیش گیانیانلەدەستداوە.
به‌رده‌وامی تۆپبارانه‌كانی ئێران و بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باشووری كوردستان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك 650 گوندیان چۆڵكردوه، 250 هاونیشتمانیان كوشتووه و به هه‌زاران دۆنم ره‌ز و باخ و له‌وه‌ڕگایان سووتاندوه و ئێستاش تا دێت رۆژانه گوندی دیكه چۆڵ ده‌بن و ژینگه و سرووشت وێرانده‌كه‌ن.
هه‌فته‌یەكه ئێران به چڕی تۆپبارانی هه‌ردوو سنووره‌كانی برادۆست و باڵه‌كایه‌تی ده‌كات و چیا به‌رزه‌كانی ناوچه‌كه‌ی وه‌ك خه‌ڵووز ره‌ش هه‌ڵگەڕاندوون.
لە به‌ربه‌زینی ده‌ڤه‌ری برادۆست، رۆژانه سه‌دان دۆنم پاوان و له وەڕگا ده‌سووتێت، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 200 خێزانی مه‌ڕدار و جووتیار ئاواره بوونه.
پشێووی ناوچه‌كه رێگربووه له‌و ده‌ڤه‌ره 109 گوند ئاوه‌دان بێته‌وه، له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردووش‌دا 11 گوندی دیكه چۆڵ بوونه، زیاتر له 250 دۆنم پاوان سووتاوه، زیانی ماڵی زۆر به‌ر هاونیشتمانیان كه‌وتوه.
لە گونده‌كانی سنووری باڵه‌كایه‌تی، تۆپباران كوێستانه‌كانی كردووەته خۆڵه‌مێش و ژیانی تێدا نه‌هێشتووەته‌وه، سێ گوند تۆپبارانیان له سه‌ره و ناچار خه‌ڵکه‌كه‌ی ئاواره‌ده‌بن.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی (شەممە، 8-9-2018)، بارەگای هەردوو حیزبی دیموکرات (حدک و حدکا) لە کۆیە لەلایەن ئێرانەوە بۆردوومان کران، لە ئەنجامدا 17 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 46 کەسیش برینداربوون.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ