رووداو دیجیتاڵ
فەرەنسا هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا بەرز دەنرخێنێت، باڵیۆزی ئەو وڵاتەش لە عێراق پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌يانيى ئه‌مڕۆ (يه‌كشه‌ممه، 9-6-2024) له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پاتريك دۆرێل، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داكۆكييان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و تيشكيان خسته سه‌ر ده‌رفه‌ته‌كانى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا "بيروڕايان لەبارەی دۆخى هه‌رێمى كوردستان ئاڵوگۆڕ كرد، هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له كاتێكى گونجاوى ئه‌مساڵدا به به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان."
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له گرنگيى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و ''به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولايان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند. له‌مباره‌يه‌وه باڵيۆزى فه‌ره‌نسا هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى به‌رز نرخاند و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى.''
پاراستنى سه‌قامگيريى سياسى له عێراق، دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى ئەو کۆبوونەوەیە بوو، کە كۆنسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ