رووداو - هەولێر
تەندروستیی هەڵەبجەی رایەگەیاند، تاوەکو ئـێســتا هیــچ توشبـوون بەڤـایـرۆسی کۆرۆنا لەو پارێزگایە تۆمار نەکراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەڵەبجەی شەهید لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، جێگەی داخە هەندێک پەیج و ئەکاونت لە سۆشیال میدیا هەواڵی ناڕاست و دوور لە سەرچاوەی راست و دروست بڵاودەکەنەوە و بەبێ بنەما باس لە تۆمارکراوی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن کە ئەوەش دوورە لە هەموو هەستێکی بەرپرسیارانە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە جەخت لەوە دەکاتەوە، "پێشتر رامانگەیاندبوو هەر پەیج و ئەکاونتێک لە سۆشیال میدیا هەواڵی ناڕاست و بێبنەما بڵاوبکاتەوە، رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و رێکاری یاسایی دەگەرینەبەر".
تەندروستیی هەڵەبجە ئەوەی خستەڕوو، "لێرەوە بۆ سەرجەم هاونیشتیمانیان رادەگەیەنین تاوەکو ئێستا هیچ توشبوویەک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵەبجە تۆمار نەکراوە".
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 13 هاونیشتمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و یەکێکیش بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ