گالەری

رووداو دیجیتاڵ 

هەزاران پەنابەری سووریایی ئەمڕۆ لە هەولێر بەبۆنەی کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، لەبەردەم قەڵای هەولێر خۆشیانن دەربڕی.
 
هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان و هاووڵاتییانی سووریا لە هەولێر ئەمڕۆ (یەکشەممە، 12-8-2024) لە خۆشی کۆتاییهاتنی 53 ساڵەی حوکمی بەعس لە وڵاتەکەیان و رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، درووشمی وەک "سووریا ئازاد بوو و بەشار ئەسەد رووخا"ـیان گوتەوە.
 
رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو لە هەولێر دەڵێ پەنابەرانی سووریایی کە جگە لە ئاڵای سووریا، ئاڵای هەرێمی کوردستانیشیان بەرزکردووەتەوە، سوژدەی سوپاسگوزاریشیان برد.
 
راستەوخۆ لە فەیسبووکی رووداو: