لەنزیک کەرکووک زیاتر لە 180 خانوو دروستکراون و بەڕێوەبەری ناحیەی لەیلان رازی نییە وەکو گوند تۆمار بکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
خەڵک ناویان ناوە گوندی سەلام
خەڵک ناویان ناوە گوندی سەلام
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لەسەر دووسایدی بازنەیی کەرکووک، چوار ساڵە ژمارەیەک خانوو دروستکراون و تاوەکو دێت خانووی زیاتر دروستدەکرێن و ناویان لێی ناوە "گوندی سەلام". بەڕێوەبەری ناحیەی لەیلان دەڵێت، لە نەخشەدا ئەو شوێنە گوند نییە.
 
گرفتی گەورەی دانیشتووانی ئەو گوندە، نەبوونی خزمەتگوزارییە. بە گوتەی ئەبو یوسف کە دانیشتوویەکی گوندەکەیە، زۆرینەی دانیشتووانی ئەوێ خەڵکی سەڵاحەدین و سنووری حەویجەن. ئەبو یوسف بە رووداوی گوت: "ئێمە گوندەکەمان دروستکرد، گوندەکە لە 180 خانوو پێکدێت، رێگەوبانمان نییە، ئاو و، قوتابخانەشمان نییە".
 
فاهم هادی، دانیشتوویەکی دیکەی گوندەکەیە و باسی لەوە کرد: "لە 2020 و 2021ـەوە لێرەین، من لە 2020 نیشتەجێم لێرە، ناوچەیەکی خۆشە و خەڵک لێرە کاسبکارن و کرێکاری دەکەن، گرنگترین شت خزمەتگوزارییە".
 
لەو گوندە پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەلێدان وەک قۆناخی یەکەمی سەرژمێری ئەنجام دراوە. سەرجەم ماڵەکان ژمارە لەسەر دەرگەکانیان نووسراوە.
 
زاهر مەنزاوی، دانیشتووی گوندی سەلام گوتی: "سەبارەت بە گوندەکەمان گوندی سەلام، زیاتر لە 180 ماڵین، لیژنەکانی سەرژمێری هاتن بۆلامان، ئێمە ئێستا داواکاریمان لە دەوڵەت خزمەتگوزارییە".
 
گوندەکە لە سنووری ناحیەی لەیلانی رۆژهەڵاتی کەرکووکە، بەڵام بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، لە نەخشەدا شتێک نییە بە ناوی گوندی سەلام و رەزامەند نین بەوەی ئەو ماڵانە وەکو گوند تۆمار بکرێن، چونکە دانیشتووانەکەی خەڵکی دیالە و سەڵاحەدینن.
 
محەممەد وەیس، بەڕێوەبەری ناحیەی لەیلان ئاماژەی بەوە کرد: "هاتنە لای من داواکاریی گوند و موختاریان پێشکێشکرد، من راستەوخۆ داواکاریی موختارییەکەم رەتکردەوە و پەیوەندیم بە هۆبەی کاروباری هاونیشتمانییان کرد و گوتم من رازی نیم، گوتم مامەڵەکانتان بهێنن، کە مامەڵەکانیان هێنا نزیکەی ‎%‎60ـی خەڵکی سلێمان بەگن کە سەر بە سەڵاحەدینە و ‎%‎30یان خەڵکی قەرەتەپەن کە سەر بە دیالەیە".
 
هەرچەندە دانیشتووانی سەلام دەڵێن، زەوییەکانیان کڕیوە، بەڵام لە بەدواداچوونێکی رووداو دا دەرکەوت، موڵکداریەتیی زەوییەکانی سەر بە وەزارەتی داراییە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەجات عومەر سوورچی

نەجات عومەر سوورچی: رەنگە بەهۆی دۆخی ناوچەکەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نەدرێت

لیستی هاوپەیمانی سەردەم، کە لەلایەن عەبدوڵڵا حاجی مەحموودەوە سەرکردایەتی دەکرێت لە هەولێر، بانگەشەیەکی فراوانی بۆ ناساندنی بەربژێرەکانی دەستپێکرد. سەرۆکی لیستەکە لە هەولێر رایگەیاند، رەنگە لەبەر دۆخی ناوچەکە هەڵبژاردن نەکرێت