مامۆستایانی وانەبێژ یەکەم مووچەی بە گرێبەستبوون وەردەگرن

08-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای ئەوەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی بە رووداوی گوت، پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان مووچەی مانگی ئەیلوول دابەش دەکرێت. نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت، ئەم مانگە یەکەم مووچەی بە گرێبەستبوون وەردەگرن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 8ی تشرینی یەکەمی 2024، عەلی رەئووف، نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "مامۆستایانی وانەبێژ یەکەم مووچەی گرێبەست لە مانگی ئەیلوول لەگەڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەردەگرن".
 
بڕیارە رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 6ی 2024 دابەشبکرێت؛ بۆ مانگەکانی حەوت و هەشت هەر وەکو وانەبێژ دەبێت و لە داهاتوودا بەجیا لە مووچەی مانگانەی بەردەوام [بەگرێبەستبوون]، پێیان دەدرێت.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەمڕۆ بەغدا بڕی 412 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک تەواوکاریی مووچەی مانگی ئەیلوول، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان مووچەی مانگی ئەیلوول دابەش دەکرێت".
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارەی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 37 هەزار و 933 وانەبێژە، بڕی بودجەی پێویست بۆ شایستە داراییەکانیان، لەپاش بەگرێبەستکردنیان نزیکەی 18 ملیار دینارە.
 
وانەبێژان بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر داهاتی ناوخۆ کران بە گرێبەست.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.