چوار رۆژە ماسییەکانی بەنداوی باوەشاسوار مردار دەبنەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هونەر حەمید
ماسییەکان سەرئاو دەکەون.
ماسییەکان سەرئاو دەکەون.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ماوەی چوار رۆژە ماسییەکانی بەنداوی باوەشاسوار سەر ئاو دەکەون. بەرپرسان دەڵێن ئاوەکە ژەهراوی کراوە و ماسییەکان مرداربوونەتەوە، بڕی ژەهرەکەش پێدەچیت زۆر بێت چونکە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
 
عەزیز کەریم، بەڕێوبەری بەنداوی باوەشاسوار دەڵێت: "بینیمان ماسییەکی زۆر بە شەپۆل دێن بەرەو کەناری ئاوەکە. هەمووی مرداربوویەوە بۆنێکی زۆری لێدەهات تەنانەت هەتا لای فەرمانگەکەی ئێمە دەهات، ئنجا هەستمان کرد ماسی مرداربوونەتەوە، ژمارەیەکی زۆر سەر ئاوەکە کەتووە. لاشەکەشی تێکچووە." 
 
ماسییەکان بە تەنیا نا، بەڵکو باڵندە ماسیگرەکانیش زیانمەندی سەرەکین. پشکنینەکانی ڤێتێرنەریی کفری ژەهراویبوونەکەیان پشتراستکردووەتەوە. هەرچەندە ماسییەکان بۆ خواردن شیاو نین، یەک لە راوچییەکان خەریکی راوکردن بوو. 
 
عیماد عەزیز، بەڕێوبەری ڤێتێرنەریی کفری دەڵێت: "ئەو رۆژەی کە ماسییەکی زۆر مردار بوویەوە، چەند ماسییەکمان هێنا بۆ پشکنین. لێرە پشکنیمان بۆ کرد، دەرکەوت ماسییەکان ژەهراوی بوون، ناوسکیان هەمووی رەش بوو، بە مادەی قڕکەر ژەهراوی بوون."
 
بەنداوی باوەشاسوار بۆ گلدانەوەی ئاو پشت بە باران و چەمە وەرزییەکان دەبەستێت، توانای گلدانەوەی 6 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، رۆژانە نزیکەی 30 راوچی لە بەنداوەکە راوەماسی دەکەن. 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

ئەندامێکی فراکسیۆنی عەرەبی لە کەرکووک: چانسی گەورەی پارێزگاربوون بۆ راکان جبوورییە

سەلوە ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی عەرەبی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت: "راستییەک هەیە لە هەمووان شاردراوەتەوە. وەک کوتلەی عەرەبی یەکەمجار پێشنیازمان کرد و کاخەزی دانوستاندنمان لەگەڵ یەکێتیدا کردەوە، بەڵام قبووڵیان نەبوو، بۆیە جارێکی دیکە کاخەزی دانوستاندنمان لەگەڵ هاوپەیمانی ستراتیژمان بەرەی تورکمانی و پارتی کردەوە، بۆ پۆستی پارێزگار وەک نەتەوەی عەرەب تائێستا لەسەر کەسایەتییەکی دیاریکراو رێکنەکەوتووین، تەنیا ئەوەیە کەسی بەربژێر دەبێ لەنێو شەش ئەندامە سەرکەوتووەکەدا بێت و بەدڵنیاییەوە بەڕێز راکان قبوڵکراوە و جەماوەرییە و لەنێو پرۆسەی سیاسیدایە، بۆیە یەکێکە لە بەربژێرە سەرەکییەکان."