گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ 

چەند دیمەنێکی باڵکێشی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە ئاسمانەوە ببینە. لە درەوشانەوەدا وەکو نیویۆرک و هۆنگ کۆنگ وایە. 
 
هەولێر بە شەوە رووناکەکەی دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی هەیە. ئەم وێنانە لە گۆشە جیاوازەکانی شارەکەوە چرکێندراون. قەڵای هەولێر ناوەندی شاری هەولێرە و وەکو میراتێکی کولتووری بە شەوانیش رووناکیی بۆ دانراوە و لە دوورەوە دەدرەوشێتەوە. 
 
ژمارەی دانیشتووانی هەولێر بە نزیکەی دوو ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت و مێژووی شارەکە بۆ نزیکەی 8 هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە. 
 
لە ناوەندی شارەکەدا قەڵای دێرینی هەولێر و منارەی چۆلی هەن. لە نووسراوەکانی پاشای سۆمەری، سلووکی ناونراوە بە ئوربیلم، لە نووسراوەکانی بابلی و ئاشووری بە ئەربائیلۆ ناودەبرا، کە بە واتای 'چوار خودا' دەھات، لە سەردەمی بابلی شوێنی پەرستنی عەشتار بووە.