Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێک لەدوای ئاگرەکەی رۆژی 8ـی نیسانی لەنگەی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیمەنێک لەدوای ئاگرەکەی رۆژی 8ـی نیسانی لەنگەی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان08-04-2024

لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە دەکرێت؛ 'بە ئەنقەست بوو'

0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەدنان رەشید

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

عەدنان رەشید

رۆژی بڵاوکردنەوە

08-04-2024

بابەتی پەیوەندیدار

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات
کوردستان31-05-2026

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ
کوردستان31-05-2026

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

رووداو دیجیتاڵ 

لە ماوەی 41 رۆژدا بۆ دووەمجار بازاڕی لەنگەی هەولێر ئاگری گرت. بەشێکی دووکاندارانی بازاڕی لەنگە دەڵێن، ئاگرەکە لە سێ شوێنی بازاڕەکە و بە "ئەنقەست" کراوەتەوە. ئەنجوومەنێکی بازاڕەکەش لە کارنەکردنی کامێرای چاودێریی بازاڕەکە لە ساتی ئاگرکەوتنەوە بە گومانە.
 
ئاگرەکەی ئەمڕۆی بازاڕی لەنگە "48 دووکانی" سووتاند. بە 17 تیمی ئاگرکوژێنەوە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت.
 
رۆژی دووشەممە، 08-04-2024، ئیبراهیم سەعید، یەکێک لەو دووکاندارانەی کە دووکانەکەی سووتا، لە بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو کە رێبوار عەلی پێشکێشی دەکات، گوتی: "بەهۆی کێشەی نێوان سیکوریتییەکان بازاڕەکە سووتا".
 
دوای ئاگرەکەی 41 رۆژ لەمەوبەری بازاڕەکە، ژمارەی پاسەوانان بۆ 38 پاسەوان زیادکرا بەشێوەی دوو دەوامی، هاوکات کۆمپانیاکە پارەی مانگانەی لەسەر دووکانداران زیادکرد.
 
سامان سەروەت، یەکێکە لە ئەنجوومی بازاڕەکە، بە گومانە لە کارنەکردنی کامێرای چاودێریی شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە؛ "پێم وایە سیکوریتیی پێشوو لەگەڵ ئەوانەی ئێستا پێکهاتوون ئینجا نازانم چەندیان وەرگرتووە و هاتن و دەستبەکاربوون. گومانمان هەیە لەو کامێرانە کە بۆچی ئیشیان نەکردووە"
 
سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: هیچ دەستێکی ئەنقەست لە ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆی بازاڕی لەنگەدا نییە و ئەوە تەنیا قسەی ئەو دووکاندارانەیە کە زیانیان بەرکەوتووە.
 
لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ئاگرەکەی 41 رۆژ لەمەوبەریش، ئەو سەرچاوەیە گوتی، بازاڕەکەمان بۆ نۆژەنکردوونەتەوە و تاوەکو ئێستاش کارکردن تێیدا بەردەوامە. "لە ئاگرەکەی ئەمڕۆش 48 دووکان سووتاون و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکەش دەکرێت، دواتر ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی دەخەینە ڕوو".
 
لە ئاگرەکەی پێشووی بازاڕی لەنگەی هەولێر 166 دووکان سووتان و تاوەکو ئێستاش قەرەبوو نەکراونەتەوە. سەندیکای پیشەوەران و کاسبکاران لە هەوڵدایە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە زیانبەرکەوتووان قەرەبوو بکرێنەوە.
 
کاروان خۆشناو، لێپرسراوی سەندیکای پیشەوەران و کاسبکارانی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "زیانەکانی ئاگری پێشووی بازاڕی لەنگەمان گەیاندووەتە حکومەتی عێراق و چاوەڕێی ئەنجام و قەرەبووکردنەوەین. زیانەکانی ئاگری ئەمڕۆشمان دەخەمڵێنین و ئەوەش بۆ حکومەتی عێراق دەنێرین بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانبەرکەوتووان بە پارە".
 
بازاڕی لەنگە یەکێکە لە بازاڕە میلی و هەرە قەرەباڵخەکانی شاری هەولێر، کە بەوە دەناسرێت کاڵاکانی بەراورد بە شوێنەکانی دیکە هەرزانن.