کارەبای سلێمانی: رۆژانە 16 بۆ 18 کاژێر کارەبا دەدەینە هاوبەشانمان

08-04-2024
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای پارێزگای سلێمانی دەڵێت، کارەبای نیشتمانی زیادی کردووە و رۆژانە لە 16 بۆ 18 کاژێر کارەبای نیشتمانی بە هاونیشتمانییان دەدرێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، "کارەبای نیشمانی لە وەرزی بەهاردا، بەپێی خواست زیاد و کەم دەکات. هاوکات بەکارهێنانی ئامێرەکانی گەرمکەرەوە و ساردکەرەوە هۆکاری زیادبوون و کەمبوونی کارەبایە. لەم وەرزەدا کەم بەکارهێنان دەبێتە هۆی زیادبوونی کاتی پێدانی کارەبا."
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی روونیکردەوە، "ئێستا کارەبای نیشتمانی لە پارێزگای سلێمانی لەبەرئەوەی خواستی کەم لەسەرە، زیادی کردووە. رۆژانە لە 16 بۆ 18 کاژێر کارەبای نیشتمانی بە هاونیشتمانیان دەدرێت. ئەو بڕە بە مێگاوات بەرزبووەتەوە و دەگاتە 900 مێگاوات. ئەمەش هۆکارە بۆ زیادکردنی 3 بۆ 4 کاژێر کارەبای نیشتمانی."
 
بەگوێرەی داتای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، مانگی رابردوو بە تێکڕا رۆژانە شەش کاژێر و نیو کارەبای نیشتیمانی دراوەتە هاوبەشان، جگە لەو جێگایانەی "تایبەتمەندیی" زیاتریان هەیە و کارەبای زیاتریان هەبووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی گەڕاندنەوەی تەرمی ئاکۆ بۆ چەمچەماڵ. وێنە: رووداو

کەسوکاری ئاکۆ سابیر: کوڕەکەمان لەکاتی ئەرکدا و بەبێ چەک شەهید بووە، داواکارین بەلاڕێدا نەبرێ

ئاکۆ سابیر لەکاتی ئەرکی مرۆیی و رێکخستنی ئەو هاوکارییانەی بۆ لێقەوماوانی لافاو لە چەمچەماڵ برابوو، لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار بوو، دواتر گیانی لەدەستدا؛ چوار کچی لەدوای خۆی جێهێشتووە و خەم و پەژارە رووی لە بنەماڵەکەی کردووە