بولبوولێک نرخی دەگاتە پێنج هەزار دۆلار

08-03-2017
بەرزان عەلی حەمە
خاوەنەکەی دەڵێت بە دەهەزار دۆلاریش نایفرۆشم
خاوەنەکەی دەڵێت بە دەهەزار دۆلاریش نایفرۆشم
نیشانەکردن هەولێر فیچەر
A+ A-

رووداو- هەولێر

دانیشتوویەکی هەولێر 20 ساڵە لەگەڵ بولبوول ئالوودەبووە، بولبوولێکی هەیە ناوی ناوە مامۆستا، بولبوولەکە دەنگێکی زۆر خۆشی هەیە بەڵام بەدەگمەن رێگە دەدات کەسێک بیبینێت وەک خۆی دەڵێت"مەگەر کەسێکی زۆر خۆشەویستم بێت".


بەگوتەی عەزیز حەمید کە خاوەنی بولبولەکەیە، دەڵێت: "پێنج هەزار دۆلاریان پێداوم نەمداوە". دەڵێت بە"40 هەزار دینار لە مامۆستایەکم کڕی لە کەرکووک، دواتر بە 4 ملیۆن دینار فرۆشتم، نەخۆش کەوت و لەمردن بوو کە بە 2 ملیۆن دینار کڕیمەوە و 14 ساڵە لامە، ئێستا بە 10 هەزار دۆلاریش نایفرۆشم". 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە